لە سلێمانی پاڵەوانێتییەکی پاراگلایدەر بە بەشداریی دەیان وەرزشڤانی 13 وڵات بەڕێوەدەچێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
پێشەوا بەختیار
وەرزشڤانێک لە پاڵەوانێتیی پاراگلایدەر پۆینت لە ئاسمانە. وێنە: رووداو
وەرزشڤانێک لە پاڵەوانێتیی پاراگلایدەر پۆینت لە ئاسمانە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

لە 13 وڵاتی جیاوازەوە ژمارەیەک لە وەرزشڤانان بەشدارییان لە پاڵەوانێتیی پاراگلایدەری پۆینت کرد کە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو؛ بەشداربووەکان لە شارۆچکەی عەربەتەوە لە بەرزییەکەوە بۆ ئەو خاڵە فڕین و نیشتنەوە کە بۆیان دیاریکرابوو.
 
حارس تەحسین، سەرۆکی یەکێتیی یارییە ئاسمانییەکانی عێراق دەڵێت، "هەموو دەوڵەتەکان کە بەشدارن، هەموویان بەهێزن و یانەکانی عێراقیش ئاستێکی باشیان هەیە."
 
لە پاڵەوانێتییەکەدا 130 یاریزان بەشدارن کە لە وڵاتانی ئەورووپا و ئاسیا و کەنداوەوە هاتوون. کچە یاریزانەکانی مەنگۆلیا و لیبیا و کوردستانیش بەشدارن؛ لە نێوخۆش یانەکانی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن، ئەنجام و پلەی باشیان بەدەستهێناوە.
 
ساڵح حوسێن لە یانەی فڕۆکەوانیی دەباشان دەڵێت، "ئەمە بۆ عێراق و کوردستان زۆر باشە و جەوێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ یاریزانەکانمان و جەوێکی جوانە."
 
هیوا یاریزانی یانەی دهۆکە و دەڵێت، وەکو دهۆک بە 6 یاریزان بەشدارن و پلەی باشیان بڕیوە.
 
یانەکانی ئەورووپا بەشێکن لە یانە بەشدارەکان، بۆ بەدەستهێنانی پلەی نایاب هاتوون و رکابەری لەگەڵ یاریزانە کورد و عەرەبەکان دەکەن، پاڵەوانێتییەکە جیهانییەوە و دوو جارە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، جارێک لە هەڵەبجە و ئەمجارەیش لە سلێمانی.
 
دەیڤد کۆنتریلەیس، یاریزانی پاراگلایدەر گوتی، "عێراق وڵاتێکی جوان و سەرنجڕاکێشە و زۆر هاوڕێیانە مامەڵە دەکەن، پاڵەوانێتییەکەش زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، زۆر سەرنجڕاکێشە، هەستێکی خۆشم هەیە بەشداریم کردووە لەم پاڵەوانێتییە، خواردن و خەڵکی ئێرەم خۆشدەوێت."
 
یارییەکانی پاڵەوانێتیی یارییە ئاسمانییەکان لەلایەن یەکێتیی یارییە ئاسمانییەکانی عێراق و کوردستانەوە رێکخراوە و ماوەی سێ رۆژ رکابەرییەکانی بەردەوام دەبێت، بڕیارە رۆژی 9ی مانگ دوایین رۆژی پاڵەوانێتییەکە بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە