واتای بەشێکی نووسراوە بزمارییەکەی لەسەر قەڵای هەولێر دۆزرایەوە، ئاشکراکرا

08-11-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
 کنە و پشکنین لەنێو سەنتەری قەڵای هەولێر و بەردەم دەروازەکەی
کنە و پشکنین لەنێو سەنتەری قەڵای هەولێر و بەردەم دەروازەکەی
نیشانەکردن قەڵای هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار کنە و پشکنین گەیشتە نێو قەڵای هەولێر و بەگوتەی شارەزایان یەکەمین دەستکەوتی پشکنینەکە، دۆزینەوەیەکی مێژوویی ناوازە بوو.
 
ئەوەی دۆزراوەتەوە، نووسراوێکی بزماریی هەزارەی دووەمی پێش زایینە، کە لەسەری نووسراوە "شاژنی گەورە" و، ئەگەر تەواوکەرەکەی بدۆزرێتەوە، مێژوویەکی نوێ ئاشکرا دەکات.
 
هێژا زاهیر، بەرپرسی شوێنەواری قەڵای هەولێر بە رووداوی گوت "ئەوەی لەسەری نووسراوە، چەند وشەیەکی دەرکەوتووە و یەک ئاماژەی تێدایە کە دیارە نووسراوە 'شاژنی گەورە' و، ئاماژەیە بۆ عەشتار، چونکە قەڵای هەولێر بە پەرستگای عەشتار ناسراوە."
 
پەیمانگەی فەرەنسی لە رۆژهەڵاتی نزیک و بەشی شوێنەواری قەڵای هەولێر بە هاوبەشی، 45 رۆژە سەرقاڵی هەڵکۆڵینن.
 
لە هەڵکۆڵینەکانی سەر قەڵا، پاشماوەی زۆر دۆزراونەتەوە، هەندێک لە دۆزراوەکان ئێسکن و بۆ ئەوەی بزانرێت هی چ سەردەمێکن، دەبێت رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن بۆ پشکنین. بۆ دەستنیشانکردنی هەر ئێسکێکیش، لەنێوان 200 بۆ 300 دۆلاری پێویستە.
 
بەپێی ماستەرپلانی بەشی شوێنەواری قەڵا، حەوت شوێن بۆ کنە و پشکنین دیاریکراون، ئێستا جگە لە سەنتەری قەڵا، لە بەرامبەریشی بە کەڵکوەرگرتن لە وێنەکانی ساڵی 1930، شوێنێکیان بۆ هەڵکۆڵین دیاری کردووە و بە قووڵایی 4 مەتر کنە و پشکنین دەکەن.
 
جۆرج ماوماریس، بەڕێوەبەری پەیمانگەی فەرەنسی لە رۆژهەڵاتی نزیک لەمبارەیەوە دەڵێ "ئێمە، پێمان وایە لە ئاستی بناخەی دیواری شارەکەین، کە لەوانەیە دەروازەیەک هەبێت لەنێوان دەروازەی شارەکە و قەڵای هەولێر. کەواتە ئێمە دیواری شارەکە و دەرگایەکمان هەیە، ئەوەش شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە ئەو بەشەمان هەڵکۆڵیوە، بۆیە ئێمە بەشێکی دیواری شارەکە و یەکێک لە دەروازەکانی شاری هەولێرمان هەڵکۆڵیوە.''
 
پشکنینی ئەم وەرزەی قەڵا کۆتاییپێهات و بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی 2024 وەرزی دووەمی هەڵکۆڵین دەسپێبکاتەوە، تیمە هاوبەشەکە دەیانەوێت بە رێکخستنی پڕۆژەیەک، دیاریکردنی سەردەمەکان گرێدراوی حوکمڕانییە کوردییەکان بێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت