رووداو - هەولێر
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی رووسیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی نیگەرانی خۆی لەو دۆخەی رۆژئاوای کوردستان بە لاڤرۆڤ راگەیاندوە و داوای لە رووسیا کردووە رۆڵی ئاشتی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی سەردانەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەردانەکە سەردانێکی زۆر زۆر گرنگ و بە نرخ بوو، دانیشتنەکان هەموویان سەرکەوتوو بوون، کاک نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکردووە کە ئەو گۆڕانکارییانەی تازە لە رۆژئاوای کوردستان روودەدات لە هەندێک بواری نیگەرانین. ئەمە سەرباری لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی تورکیا بۆ ئاسایشی سنوورەکانی، بەڵام رۆژئاوا خەڵکی کوردستانی زۆر تێدایە و نیگەرانن لەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ببێتەوە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و بەهێزبوونەوەی داعش، بۆیە داوای لە رووسیا کردووە رۆڵی ئاشتی لەو نێوەندەدا بگێڕێت".
فەوزی هەریری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە "یەک ملیۆن و 200 هەزار ئاوارەی ناوخۆ و خەڵکی سووریامان لە باشووری کوردستان هەن و بارێکی قورسن و تاوەکو ئێستاش نەگەڕاونەتەوە جێگەی خۆیان. لەلایەکی دیکە هەر ئاڵوگۆڕێکی سەربازی رووبدات زەمینە بۆ داعش و تیرۆریستان خۆشدەکات تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر سنوورەکانی باشووری کوردستان و دژایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "داوای لە لاڤرۆڤ و رووسیا کرد دەورێکی ئاشتیانەیان هەبێت لەو بابەتە و لەگەڵ سەرۆکی سووریا و سەرۆکی تورکیا ئەو بابەتە هێوربکەنەوە و نەگاتە ئاستێک خەڵک دەربەدەربێت".
سەبارەت بەوەی کە لاڤرۆڤ چ بەڵێنێکی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان سەلامەت و پارێزراو دەبن، فەوزی هەریری گوتی: "لاڤرۆڤ گوتی ئێمە خەتێکی گەرممان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە و 24 کاژێر پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەیە، پەیامەکە دەگەیێنین و ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوان لە مەترسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگەن و هاوڕان کە دەبێت ئەو کێشەیە هێورببێتەوە".
بەگوتەی فەوزی هەریری، لە کۆبوونەوکەدا لاڤرۆڤ گوتویەتی، کە ئەوان لەگەڵ حکومەتی سووریاش لەسەر خەت دەبن بۆ ئەوەی کوردەکانی سووریا شێوازێکی تێگەیشتنیان هەبێت تاوەکو هەردوولا بتوانن بە ئاشتی و ئارامی و بەبێ ئەوەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ تورکیا و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دروست ببێت.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بێگومان ئەمریکا دەوری هەیە و ئەنقەرەش دەوری ناوخۆی دەبێت، بەڵام رووسیا دەورێکی باڵای هەیە لە دیمەشق و دڵنیام ئەو کێشەیە بە جیدی لەلایەن لاڤرۆڤەوە وەردەگیرێت".
سەبارەت بە بابەتی بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق، فەوزی هەریری ئاماژە بەوە دەدات "تاوەکو پێش خۆپیشاندانەکان کۆبوونەوەکان بەردەوام بوون، ئێمە زۆر گەشبینین کە جەنابی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی بە ئەرێنی دێتە پێشەوە و چەندین جاریش جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران کێشەکانیان دیاریکردووە و شاندیشمان داناوە بۆ کۆبوونەوەکان، بەڵام هیوادارین لەدوای خۆپیشاندانەکان کێشەکان چارەسەر بکرێن و کۆبوونەوەکان لە چەند رۆژی داهاتوو دەستپێبکەنەوە".
فەوزی هەریری پێیوایە، لەگەڵ بەغدا لەسەر کێشەکان رێکدەکەون و دەشڵێت: "لەبەرژەوەندی هەردوولادایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێکبکەون، رۆحێکی ئەرێنیش هەیە و نەگەیشتنیش بە رێککەوتن زیان بە بەغدا دەگەیێنێ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ