بەهۆی هێرشی میلیشیاکانەوە سەردانی سەرۆکوەزیرانی یۆنان بۆ هەولێر دواخرا

08-07-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن یۆنان هێرشی سەر هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بریاربوو هەفتەی داهاتوو کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان و جێگرەکەی بۆ کاروباری ئابووری و سێ وەزیری کابینەکەی و 26 کۆمپانیا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام بەهۆی هێرشەکەی سێشەممەی رابردوو کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەردانەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی تەممووزی 2021، سۆران ئەبوبەکر عەزیز، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاربوو 13ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی یۆنان و جێگرەکەی و سێ وەزیری دیکەی یۆنان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە".
 
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی سەردانەکە، سۆران ئەبوبەکر عەزیز: "هۆکارەکەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەو هێرشانە بوون کە کرانە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و تێکچوونی رەوشەکە بەگشتی لەعێراق".
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بڕیاربوو شاندەکەی یۆنان 12ی ئەم مانگە سەردانی بەغدا بکەن و رۆژی دواتر بێنە هەولێر و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و ئابووری پرسی سەرەکی شاندی میوان بوو .
 
شاندەکەی حکومەتی یۆنان پێکهاتبوون لە سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری، وەزیرانی وەبەرهێنان، بازرگانی، کشتوکاڵ، لەگەڵ 26 کۆمپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەزسازی، بیناسازی، بەڵێندەرایەتی، وەبەرهێنان، هەروەها وزە کە بڕیاربوو لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە گفتوگۆ بکرێت.
 
رۆژی سێشەممەی رابردوو،6 ی تەمموزی 2021 دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبووبێت.
 
ئەوە جاری شەشەمە میلیشیاکان بە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا  لە هەولێر دەدەن.
 
لەچوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ ئەوروپا، رۆژی هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە و داوای لە کۆمپانیاکانی یۆنان کرد دەرفەتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە و بێنە بازاڕەکانییەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێنوێنییەکانی خوێندنی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا؛ ئەم کەسانە بە خۆڕایی دەخوێنن

بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.