سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا کۆبوونەوە

08-06-2022
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئازادی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و یەکسانی "لەسەر رێگەی راست دەڕوات و بەرەو ئاییندەیەکی باشتر بەردەوام دەبێت لەو هەنگاوە ئەرێنییانەی."
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 08-06-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازیى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد، كه‌ له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار قاسم تاهیر ساڵح، ماكس لوكس، يارمه‌تيده‌رانيان و كۆنسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا به‌ ‏وه‌كاله‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.‏
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى ‏كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژينگه‌ و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى ‏كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى ‏مرۆڤ، يه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادييه‌كان و ئازاديى راده‌ربڕين تاوتوێ كران.‏
 
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى لەوە کردووەتەوە، وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ‏ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى‌ ئافره‌ت و يه‌كسانى، "هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ى راست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئايینده‌يه‌‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه‌ ‏ئه‌رێنييانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه‌ پێشوازى له‌ تێبينى و ‏هاوكاريى دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.‏"
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیاش دووپاتيان كرده‌وه‌، وڵاتەکەیان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ ‏دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به‌ هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بينن، ‏هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به‌ گرنگيى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو ‏پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به‌ سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌م دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت رەسوول، بەربژێری ئەو حیزبە لە هەولێر

بافڵ تاڵەبانی: غاز رادەست ناکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن بە خەڵکی کۆیە دەدات، ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئەو شارە بکاتە "ئیدارەی سەربەخۆ". بافڵ تاڵەبانی لە گوتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی لە کۆیە رایگەیاند "غاز رادەست ناکەم".