رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی قایمقامی بەردەڕەش خانەنشین بوو، ئەمڕۆ قایمقامێکی نوێ بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی پێشووی بەردەڕەش خانەنشین بوو، ئەمڕۆ من بەوەکالەت وەک قایمقام دەستبەکاربووم".
بڕوا فارووق پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل بوو لە سنووری ئاکرێ و دەڵێت: "ئێستا بەڕێوەبەری پۆلیسی بجیل کارەکانی ناحیەکە بەڕێوەدەبات."
بەردەڕەش لە ساڵی 2007 بووە قەزا و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دهۆکە.
ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی پێشووی بەردەڕەش، ئەمڕۆ خانەنشین کرا و لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی قایمقامی نوێدا جێگری پارێزگاری دهۆک ئامادە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ