پۆلیسی هەولێر: 6 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیر کران

08-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، 6 کەسیان دەستگیر کردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاویان لە کچێک کردووە.
 
رۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، لەسەر ئەوەی دزی لە ماڵەکەی کراوە. دوای لێکۆڵینەوە، بۆمان دەرکەوت 6 تۆمەتبار هەڕەشەیان لە کچی ئەو دادخوازە کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کچەکە لەترسی هەڕەشەکان، هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەکەیان هەبووە و لە جانتایەکدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەکان بردووە؛ بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە."
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەو 6 کەسە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدایە و وەکو باند کاریان کردووە، بەردەوام هەڕەشەیان لە کچەکە کردووە لە بەرامبەر بڕێکی زۆری پارە و زێڕدا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''