رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکەی بەغدا بە مووشەکی ئەی جی ئێم 114ئار 9 ئێکس بووە، کە لەلایەن درۆنی ئێم کیو 9 ناسراو بە ریپەر واتا "دروێنەکەر"ەوە ئاراستەکراوە، کە هەمان مووشەک بوو بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەکارهێندرا.
درۆنی ئێم کیو9 لەلایەن کۆمپانیای جێنێڕاڵ ئەتۆمیک ئایروناوتیکاڵەوە دروستکراوە. درۆنەکە فرەئامانجە و دەتوانێت چەند کارێک بکات؛ لەوانەش چاودێری، بۆردوومانی ورد، هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ئازادکردن و پاڵپشتیی ئاسمانی.
پانیی درۆنەکە باڵ بۆ باڵ 20 مەترە، بەرزییەکەی 3.8 مەتر و درێژیەکەشی 11 مەترە. کێشی درۆنەکە بەبێ تەقەمەنی 2.2 تۆنە و دەتوانێت 5 تۆنیش تەقەمەنی هەڵبگرێت، ئەمە جیا لە نزیکەی 2600 تۆن سووتەمەنی.
هەروەها، درۆنەکە خێراییەکەی دەگاتە 440 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و توانای بڕینی نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتری هەیە.
نرخی هەر یەک دانە لەو درۆنانە 56.5 ملیۆن دۆلارە و لە 2001ەوە دروستکراوە، یەکەم بەکارهێنانی لە تشرینی یەکەمی 2007 بوو لە عێراق و ئەفغانستان.
ئەو مووشەکەی لە ئێم کیو 9وە تەقێندرا هێڵفایەر بووە کە مووشەکێکی ئاسمان زەوییەوە و بە لەیزەر ئاراستە دەکرێت؛ دەتواندرێت بۆ پێکانی ئامانجی سەر زەوی و ئاسمانی سوودی لێ ببیندرێت.
ساڵی 1974 مووشەکی هێڵفایەر لەلایەن هەردوو کۆمپانیای بۆینگ و لۆکهێد مارتنی ئەمریکاییەوە دروستکرا و یەکەمین بەکارهێنانیشی ساڵی 1984 بوو.
مووشەکی هێڵفایەر درێژییەکەی 1.6 مەتر، تیرەکەی 18 سانتیمەتر و کێشەکەشی 45 کیلۆگرامە، نرخی هەر مووشەکێکیش نزیکەی 100 هەزار دۆلارە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو لە بەغدا کە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج دەڵێت، "فەرماندەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵا کە بەرپرسیاریێتی راستەوخۆی لە پلاندانان و بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەبووە، کوژراوە. تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ زەرەر و زیان و قوربانییانی مەدەنی نییە."
هێرشەکە لە دوای کاژێر 9:30 خولەک روویدا. سوپای ئەمریکا هەروەها دەڵێت، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی گەلەکەمان. ئێمە دوودڵ نابین لەوەی کە ئەو کەسانەی هەڕەشە دەخەنە سەر سەلامەتی هێزەکانمان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکەینەوە."
هێرشەکە لە دوای کاژێر 9:30 خولەک روویدا. سوپای ئەمریکا هەروەها دەڵێت، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی گەلەکەمان. ئێمە دوودڵ نابین لەوەی کە ئەو کەسانەی هەڕەشە دەخەنە سەر سەلامەتی هێزەکانمان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ