فەلاح نەجم و عومەر شایان
رووداو-سلێمانی
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکێتی لە داهاتوو دیاری دەکرێت کە بەشێوەی هاوسەرۆکییە و رووداو زانیویەتی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگیی زۆرترین چانسیان هەیە بۆ هاوسەرۆکی ئەو حیزبە.
مستەفا چاوڕەش، سهرپهرشتیاری كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی گشتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیستەمی داهاتووی بەڕێوەبردنی ئەو حیزبەی پشتڕاستکردەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاند یەکێتیی دەبێتە هاوسەرۆکایەتی.
مستەفا چاوڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتی نامێنێت و لەبری ئەوە سیستەمی هاوسەرۆکی پەیڕەو دەکرێت کە 2 یان سێ هاوسەرۆک بۆ یەکێتی هەڵدەبژێردرێت".
رووداو زانیوەیەتی ئەوەی تاوەکو ئێستا زۆرترین پشتگیریی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەیە بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگین بۆ بوون بە هاوسەرۆکی یەکێتی و گفتوگۆش لەوبارەوە بەردەوامە. هەروەها گفتوگۆیەکی زۆریش هەیە لەبارەی ئەوەی کە هاوسەرۆکەکان بکرێنە سێ و ناوی بەرهەم ساڵحیش دەهێندرێت بۆ ئەوەی بکرێتە هاوسەرۆکی یەکێتی، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتیی گوتی: "لەسەر هەموو خاڵەکان قسەمانکردووە، لەسەر دەسەڵاتەکانی ئەو هاوسەرۆکییەی کە هەیە قسەمانکردووە کە ئایا جێگریان دەبێت یان نا".
بەشێک لە دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتیی
-بەرپرسن لە داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتی بۆ یەکلاکەردنەوەی هەموو ئەو کێشانەی کە دێنە پێشەوە
-دەسەڵاتیان هەیە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان قسەبکەن
- هەماهەنگیی بکەن لەنێو خۆی یەکێتی لەگەڵ هەموو مەکتەب و ئۆرگانەکاندا.
-رێککەوتنە سیاسییەکان ئەوان دەتوانن واژۆی بکەن لەبەر ئەوەی بەرپرسیاری یەکەمن.
- دەبێ راپۆرتی ساڵانە ئامادەبکەن و لەبەردەم هەموو ئەو شتانەدا بەرپرسیاریەتییان دەبێت.
-بەرپرسن لە داهات و سامان و موڵکی یەکێتیی و بۆیان هەیە لێپرسینەوە بکەن لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە هەیە.
-بەرپرسن لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو شتانەی لە رۆژانی داهاتوودا دێتە پێشەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەکەی کە هەڵدەبژێردرێت.
سهرپهرشتیاری كۆبوونهوهی ئهنجومهنی گشتی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتی: " تاوەکو ئێستا ئهنجوومهنی سهركردایهتی 40 خاڵی له پهیڕهوی ناوخۆ تاوتوێكردووهو پهسهند كردووه و سبەی لە خاڵی 41ـەوە دەست بە گفتوگۆ دەکەینەوە. لەبارەی سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بڕیارمان داوە بەڵام بڕیارمان نەداوە کە چەند کەس بن دووان یان سیان".
سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەی سبەی یەکشەممەی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتی، بڕیار لەبارەی ژمارەی هاوسەرۆکەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەدرێت.
هاوکات فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەن بڕیار لەبارەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیش دراوە ئەنجوومەنەکە سکرتێر و جێگر و بڕیاردەری دەبێت.
فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن بەردەوامدەبن تاوەکو ئەو کاتەی هەموو پەیڕەوەکە پەسند دەکرێت، پێدەچێت کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەموو پەیڕەوەکە پەسند بکرێت، دواتر دەستدەکرێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئۆرگانەکان و هاوسەرۆکەکان.

PUK will be led by Lahur Talabani & Bafel Talabani, following decision by leadership council to establish a co leadership system to replace the former Secretary General position.
— Ranj Talabany (@ranj_talabany) February 8, 2020