تەرمی هاونیشتمانییەک لە حەوزێکی ماسیدا دۆزرایەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی هاونیشتمانییەک لە حەوزێکی ماسیی نزیک ناحیەی تەقتەق دۆزرایەوە. تەندروستیی کۆیە دەڵێت، بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

هاونیشتمانییەکە ناوی دلێر بەهادینە و تەمەنی 30 ساڵە و پۆلیس بووە لە بەرگری و فریاکەوتن. شەوی رابردوو کەوتووەتە نێو حەوزی ماسییەوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو هاونیشتمانییە خۆیان حەوزی ماسییان هەبووە و لە حەوزەکەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە باوکی سێ منداڵە. پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی قوتابییان لەکاتی چوونە قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک: 20 بۆ 30 قوتابخانە سێ دەوامین

کامەران عەلی گوتی ''هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن کتێبی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ شاری کەرکووک نارد. ئەم هەفتەیەش نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژمان بۆ دامەزراوە.''