هاونیشتمانییەکی کێستە: سەربازانی تورکیا هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین

08-08-2021
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
سەربازانی تورکیا تەقە لە خەڵکی ناوچەکەش دەکەن
سەربازانی تورکیا تەقە لە خەڵکی ناوچەکەش دەکەن
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ، تورکیا 11 خاڵی سەربازی لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ داناوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، دوو جار هەڕەشەی لە خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کردووە. 
 
سەربازەکان جارێک تەقەیان لە ئەدیب مووسا کردووە کە دانیشتوویەکی گوندی هروورە، ئەدیب دەڵێت، ئەو خەریکی بڕینی چڵی دار بووە بۆ خۆراکی ئاژەڵەکانی و سەربازەکان تەقەیان لێکردووە، سەرەتا وایزانیوە تەقە بە ئاسماندا دەکەن، بەڵام گولـلەکان لە نزیک ئەوان کەوتوونە و ترسیان هەبووە بەر ئۆتۆمبێلەکەیان بکەوێت، بۆیە شوێنەکەیان جێهێشتووە.
 
ئەو دانیشتووەی هروور دەڵێت، ئەو جێگەیەی کاریان تێدا کردووە نزیکی 300 مەترێک لە گوندەکەیانەوە دوور بووە. 
 
جاری دووەمی هەڕەشەی سەربازانی تورکیا لە خەڵکی ناوچەکە لە گوندی کێستە بووە، کاتێک دوو گەنجی گوندەکە چوونە بۆڕیی ئاوی گوندە کۆنەکەیان چاک بکەن، بەڵام تووشی سەربازانی تورکیا بوونە و دوای ماوەیەک گفتوگۆی، سەربازەکان رێگرییان لێکردوون بچن بۆرییەکە چاک بکەنەوە. 
 
یەکێک لەو کەسانە ناوی شۆڕش سەعیدە، ئەو بە رووداوی گوت، "کاتێک چووینە ئەو ناوچەیە، سەربازەکان هاتن و رێگەیان پێمان گرت، پێیان گوتین، ئێمە ئاوەکەمان بڕیوە و نایدەینەوە، هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین، نزیکەی کاژێرێک گفتوگۆمان کرد، بەڵام نەیانهێشت نزیکی گوندەکە ببینەوە، چەکەکانیان رووبەڕوومان بوو و گوتیان ناهێڵین ئاو ببەن."
 
بۆ زانینی هۆکاری تەقەکردنی ئەو سەربازانە، رووداو سەردانی بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێی کرد، ئەو گوتی، "جار جار سەربازانی تورکیا تەقە دەکەن، بەدواداچوون دەکەین و دەمانەوێت بگەینە راستیی هۆکاری تەقەکردنەکە."
 
لە بەرامبەر خاڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، هێزی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراقیش پێنج خاڵی سنووریی داناوە کە دوایینیان لە چواری ئەم مانگە بوو. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.