سوپای عێراق چوار هاونیشتمانی لە سنووری کفری دەستگیردەکات

07-05-2021
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی جەوەڵ عەزەدین لە سنووری ناحیەی نەوجول سوپای عێراق چوار هاونیشتمانی بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیر دەکات.
 
شەوی پێنجشەممە سوپای عێراق چوار هاونیشتمانی دەستگیرکردووە، محەممەد رەشید ئەحمەد، باوکی یەکێک لە گیراوەکانی و مامی دووانی دیکەیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کوڕەکانی ئێمە بۆ راوکردن رۆشتبوونە جەوەڵ عەزەدین لە باشووری رۆژئاوای ناحیەی نەوجولی سەر بە کفری، لەو کاتەدا پۆلیسی دارستان و پێشمەرگە لێیان دەبێت بە داعش تەقەیان لێدەکەن ئەوانیش شەوارە دەکەن و بەرەو رووی هێزەکانی سوپای عێراق سوپاش تەقەیان لێدەکەن و دواتر دەستگیریان دەکەن".
 
بە گوتەی محەممەد رەشید، لە کاتی دەستگیرکردنی چوار هاونیشتمانییەکە، سوپای عێراق مینێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە و ئۆتۆمبێلەکەیشیانی تێکشکاندووە، دواتر بە هێلیکۆپتەر بۆ چوار هاونیشتمانییەکە گەڕاون.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا محەممەد رەشید دەڵێت، "ترسمان لەوە هەیە کە وەکو داعش لە قەڵەم بدرێن، بەڵام ئێمە هەر بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنیان".
 
محەممەد رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، "کوڕەکانی ئێمە لای سوپای عێراقن و دەنگۆی ئەوەش هەیە بردرابن بۆ بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە بۆیە قسەمان لەگەڵ مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر کردووە ئەوان لە هەوڵی ئازادکردنیاندان".
 
هاوکات کامەران عومەر، بەرێوەبەری پۆلیسی کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگاداری رووداوەکەین ئەو کەسانە تەقەیان لە پۆلیس و پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە، ئێستا لای لە فرقەی پێنجی سوپای عێراق لیوای 20 فەوجی 1 دەستبەسەرن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەورامان. وێنە: ئیرنا

لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.