هەشت کەس لەسەر شەڕەکەی ناحیەی گردەسێن دەستگیرکران

07-04-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دیمەنێک لە شەڕەکە
دیمەنێک لە شەڕەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی یەکشەممە لە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو و بەهۆیە دوو کەس برینداربوون. پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، هەشت کەسیان لەسەر ئەو شەڕە دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی شەڕەکەی گردەسێن، هەشت تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە. 
 
پێشتر، ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن رایگەیاند، لەسەر شەڕەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ زیاتر لە 25 کەس دەرکردووە.
 
دۆخەکە ئێستا کۆنترۆڵکراوە و هاتووچۆی خەڵک لە ناحیەکە ئاسایی بووەتەوە. 
 
لەبارەی زیانەکانی شەڕەکە، ئەحمەد سلێمان رایگەیاند، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون کە یەکێکیان کارمەندی پۆلیسە. هەردوو بریندارەکەش ئێستا دۆخیان جێگیرە و دوای چارەسەری پزیشکی رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە. 
 
ڤیدیۆی زۆری شەڕەکە بڵاوبووەوە کە هەردوو لایەن تەقەی هەڕەمەکی دەکەن. لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێک دووکەڵی لێ بەرزدەبێتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوتووە و گوللـە بەر چەند ماڵێکیش کەتووە، بەڵام زیانی وایان نەبووە. 
 
شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بوو و بۆ کۆنترۆڵکردنی هێزێکی زێرەڤانی رەوانەی ناحیەکە کرا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەلەف شنگالی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییان

راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری ئێزدییان: 6 کچە رفێندراوی کوردی ئێزدی لە تورکیا دۆزرانەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییان رایگەیاند، 6 کچە رفێندراوی کوردی ئێزدی لە تورکیا دۆزرانەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی تورکیا دەکەن بۆ هێنانەوەیان. هەروەها ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان لە کەمپی هۆل هەن، کە ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن