ئاسایشی سلێمانی: هەشت تیرۆریست لە تەکیەی چەمچەماڵ دەستگیرکران

07-02-2023
راوچی حەسەن @Rawchihasan
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی هەشت کەسی لە شارۆچکەی تەکیەی چەمچەماڵ رادەگەیێنێت و دەڵێت "لە 2004ـەوە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە."
 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023، بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەسانە "تاقمێکی تیرۆریستین، لە یاسا هەڵاتبوون و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشاردابوو، دەستگیرکراون." 
 
ئەو کەسانە بە پێی مادەی 2ی تیرۆر دەستگیرکراون. ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات؛ دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و "بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەستکەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، 8 تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق دەستگیرکران."
 
وەک لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دا هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە "تۆمەتبارە دەستگیراوەکان دانیان بەوە داناوە کە پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاووڵاتی و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی:
 
- سامر ساڵح عەبدوڵڵا / پۆلیس
- ناجی حەمید سحن/ پۆلیس
- فوئاد خەڵەف ئەحمەد/ سەحوە
- سامر حەمەد سحن/ سەحوە"
 
لە راگەیێندراوەکەدا ناوی 8 تۆمەتبارەکە بە کورتکراوەی بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:
 
1- ص،ح،م
2- ص،م،م 
3- م،ص،م 
4- س،ص،م 
5- ع،ص،م
6- ص،ص،م
7- ر،ح،م 
8- ط،ص،م
 
سەرجەم دەستگیراوەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە، لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو تۆمەتبارانە "لە ساڵی 2004 پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و دەبنە چەکدار و لە دەرەوەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان دەدەن دواتر بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنووری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.