مەسرور بارزانی: بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر هاوئاهەنگی لەگەڵ یونسکۆ دەکەین

06-05-2024
هیدایەت جان
 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و رایگەیاند: "لیژنەیەکمان راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانە چین". دەشڵیت: "ئەوەی حکومەت لە توانایدا بێت بۆ نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی دووکانداران، درێخی ناکات."
 
رۆژی دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد: "ئەو ئاگرەی دوێنێ شەو لێرە کەوتەوە، هەموومانی نیگەران کرد، هەر لە شەوی رابردووەوە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و برادەرانی دیکە لەسەرهێڵ بووین بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، تاوەکو زەرەر و زیانەکان کەمبکەنەوە".
 
مەسرور بارزانی گوتی: "هاتووین بۆ ئەوەی بە چاوی خۆمان ببینین چەندە زەرەر و زیان بەر ئەو خەڵکە کەوتووە، هەموومان پێی دڵگرانین، بەتایبەت بازاڕی قەیسەری کە شوێنێکی ئاسەواریی، مێژوویی، ئابووری و کولتوورییە بۆ شاری هەولێر و خەڵکی کوردستان".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە دووکاندارەکان: "ئەوەی لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بۆ یارمەتیدان و نۆژەنکردنەوەی ئەو بازاڕە، درێخی ناکەین و دەستبەجێ برادەران رادەسپێرین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بکەن".
 
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، دەبێ لەگەڵ یۆنسکۆ هاوئاهەنگی بکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە و گوتی: "هاوئاهەنگییەکە بۆ ئەوەیە چۆن بتوانین نۆژەنی بکەینەوە و هاوکات چۆن بتوانین یارمەتیی خاوەن دووکانەکان بدەین لەو زەرەر و زیانانەی پێیان کەوتووە".

 

 
 
سەرۆکوەزیران لەبارەی هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانەی لە چەند مانگی رابردوودا لە بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک کەوتوونەتەوە رایگەیاند: "حکومەت رادەسپێرم بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی رژد بکرێت لەو هەموو ئاگرکەوتنەوانەی کە بەتایبەتی لە شاری هەولێر و دهۆک لەم ماوەیەدا روویانداوە، بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەمە دەستی ئەنقەستە؟ کەسێک لەپشت ئەم رووداوانەیە؟ یان لەوانەیە هەر لەبەر کەمتەرخەمیی و جێبەجێنەکردنی رێنمایی و رێکارەکانە".
 
مەسروور بارزانی دەڵێت: "ئێمە پێش رووداوەکە ناکەوین، بە زووترین کات لێکۆڵینەوە دەکرێت و نامەوێ لە ئێستاوە بڵێم هۆکارەکان چین، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا بۆ ئێمە دیار نییە، بەڵام هەرچییەک بێت، دەبێت رێکاری پێویست بگیرێتەبەر تاوەکو رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم ئاگرانە بکرێت".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە پارێزگاری هەولێر کرد لە زووترین کاتدا لە شوێنە گشتییەکان یەکەی ئاگرکوژێنەوە دابمەزرێت و داواشی لە خاوەن پیشە و دووکاندارەکان کرد، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە، پابەندی رێنماییەکان بن.
 
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە لە کۆی زیاتر لە 4000 دووکان، 227 دووکان و 7  کۆگەی بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."