رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی نوێترین داتای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ رووداو، ئەم وەرزەی بارین بەراورد بە وەرزی بارینی پێشتر، بارانبارین بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە تایبەت لە دهۆک، هەولێر و کەرکووک رێژەی باران بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە.
پسپۆڕێکی کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زۆرینەی ناوچە دەشتییەکانی پارێزگاکانی، هەولێر، دهۆک و کەرکووک مەترسیی وشکەساڵییان لەسەرە.
بارانبارینی ئەم وەرزە
بەگوێرەی ئامارەکە کە کۆپییەکی تایبەت دراوەتە رووداو، لە سەرەتای ئەم وەرزەی بارانبارینەوە تاوەکو ئێستا، بڕی بارانبارین لە پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر: 109.5 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی: 319 ملیمەتر
پارێزگای دهۆک: 124.8 ملیمەتر
پارێزگای کەرکووک: 142.3 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە: 376.4 ملیمەتر
رێژەی کەمبوونەوەی باران
بڕی بارانی ئەم وەرزەی بارین بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە زۆر کەمبووەتەوە، بە جۆرێک لە سنووری پارێزگای هەولێر بە رێژەی 78٪ کەمترە. لە سلێمانی 46٪، لە دهۆک 83٪، لە هەڵەبجە 42٪ و لە کەرکووک 45٪ لە پار کەمترە.
بارانبارینی وەرزی رابردوو تاوەکو 5ـی نیسان:
پارێزگای هەولێر: 485.3 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی: 586.1 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک: 724.4 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک: 256.4 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە: 647.3 ملیمەتر.
کەمبوونەوەی باران لەم وەرزەی بارین بەراورد بە وەرزی پێشتر بەمشێوەیە بووە.
لە پارێزگای هەولێر 375.8 ملیمەتر باران کەمتر باریوە
لە پارێزگای سلێمانی 267.1 ملیمەتر باران کەمتر باریوە
لە پارێزگای دهۆک 599.6 ملیمەتر باران کەمتر باریوە
لە پارێزگای کەرکووک 114.1 ملیمەتر باران کەمتر باریوە
لە پارێزگای هەڵەبجە 270.9 ملیمەتر باران کەمتر باریوە
شارەزایەکی کشتوکاڵ: دانەوێڵەی دەشتەکانی هەولێر و دهۆک فەوتاوە
لوقمان موفتی، پسپۆڕی سیاسەتی کشتوکاڵ و شارەزای کەشناسیی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وشکەساڵی کشتوکاڵی زۆربەی زۆری هەولێر و دهۆکی گرتووەتەوە، بەتایبەت ناوچە دەشتاییەکان، کە دانەوێڵەی زەوی دێمی تەواو شکستی هێناوە".
موفتی دەڵێت: "هەر لە سنووری هەولێر و دهۆک، بەڵام ناوچە نیمچە شاخاوی و شاخاوییەکان یان ئەو شوێنانەی پێیان دەگوترێ ناوچەی بارانی مسۆگەر، ئەوانە دۆخی کشتوکاڵیان باشترە، بەتایبەت پاش ئەم بارانانەی رۆژانی رابردوو".
لەبارەی ناوچەکانی دیکەوە ئەو شارەزایەی کشتوکاڵ گوتی: "زەوی کشتوکاڵیی دێمی لە گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە باشترە بەراورد بە هەولێر، دهۆک، کەرکووک، ئیدارەکانی راپەرین و زاخۆ، لەوێ مەترسییان کەمیان لەسەرە".
ئەو شارەزایەی کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە بەرهەمی دانەوێڵە لە هەولێر و دهۆک و بەشێکی زۆری کەرکووک، کێشەی گەورەی لەوەڕ بۆ ئاژەڵداران دروستبووە و گژوگیای لەوەڕ وەک پێویست نەڕواوە.
بارانبارینی ئەم سێ رۆژەی رابردوو
سێ رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. رووداو داتای کەشناسیی هەرێمی کوردستانی بۆ بارانی سێ رۆژەکە کۆکردووەتەوە، زۆرترین بڕی باران لە دەڤەری هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە.
بەگوێرەی داتاکان، لە سێ رۆژی رابردوودا بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: هەولێر 4.1 ملیمەتر، پیرمام 10.1 ملیمەتر، سۆران 20.8 ملیمەتر، شەقڵاوە 5.1 ملیمەتر، حاجی ئۆمەران 28.8 ملیمەتر، رواندز 15.2ملیمەتر، مێرگەسۆر 41.5ملیمەتر، کۆیە 0 ملیمەتر، سیدەکان 28.5 ملیمەتر و چۆمان 22 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی: سلێمانی 8.8 ملیمەتر، چەمچەماڵ 19.3 ملیمەتر، دووکان 10 ملیمەتر، بازیان 15.4 ملیمەتر، رانیە 20.2 ملیمەتر، قەڵادزێ 13.7 ملیمەتر، دەربەندیخان 17.6 ملیمەتر، پێنجوێن 25.9 ملیمەتر، چوارتا 24.5 ملیمەتر و سەیدسادق 41.8 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک: دهۆک 15.3ملیمەتر، زاخۆ 17.8 ملیمەتر، ئاکرێ 8.4، بامەڕنی 17.2 ملیمەتر، ئامێدی 14.6 ملیمەتر، دینارتە 12.4 ملیمەتر، باتۆفا 20 ملیمەتر، شێخان 10 ملیمەتر، دێرەلووک 69 ملیمەتر، بەردەڕەش 2.3 ملیمەتر، باعەدرێ 28 ملیمەتر و قەسرۆک 5.1 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە: هەڵەبجە 20 ملیمەتر، تەوێڵە 79.9 ملیمەتر، خورماڵ 24.6 ملیمەتر، بیارە 51.5 ملیمەتر و سیروان 24.9 ملیمەتر.
ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان: کەرکووک 0.8 ملیمەتر، کەلار 6.4 ملیمەتر، مەیدان 11.8 ملیمەتر، خانەقین 7.2 ملیمەتر، خورماتوو 1.2 ملیمەتر و کفری 18.9 ملیمەتر.
کەشوهەوای سبەی
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و خێرایی باش لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە سبەی، پلەی گەرما "کەمێک" بەرز دەبێتەوە و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ "کەمێک"ـی دیکە بەرز دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ