ئێسک و پروسکی سەتان مرۆڤ لە کەنیسەیەکی مێردین دۆزرانەوە

06-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێسک و پروسکی سەتان مرۆڤ لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان دۆزرانەوە، کە گومان دەکرێت لە بیستەکانی سەدەی رابردوو کۆمەڵکوژ کرابن.
 
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، ئێسک و پروسک لە گوندی ئاربۆی سەر بە شارۆچکەی نوسێبین لە کەنیسەی مۆر دیمەت دۆزراونەتەوە، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاشوورین.
 
تاوەکو ئێستا نازانرێت ئێسک و پروسکەکان بۆ کام سەردەم دەگەرێنەوە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە کۆمەڵکوژیی سایفۆی ئاشوورییەکانیان لەبیرە کە لەنێوان ساڵانی 1914 بۆ 1924 لە ناوچەکە روویداوە. 
 
بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ئێسک و پروسکی سەتان مرۆڤ لە ژوورێکی چوار بە پێنج مەتر، کە پێدەچێت پەناگە بوونێت، دۆزراونەتەوە.
 
مەزەندە دەکرێت ئەوانەی لە دەست بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە هەڵاتوون، پەنایان بۆ ئەو شوێنە بردووە و لەوێ خۆیان حەشاردراوە، بەڵام هەر لەوێ کۆمەڵکوژ کراون.
 
گوندی ئاربۆ پێش کۆمەڵکوژیی سایفۆ 900 ماڵ بوو، بەڵام دوای ئەو کۆمەڵکوژییە گوندەکە چۆڵکرا و دانیشتووانەکەی دەربەدەر کران.
 
دوایینجار گوندی ئاربۆ لە ساڵانی نەوەدەکاندا بۆ سێیەم جار بە هۆکاری "ئەمنی" چۆڵکرا. 
 
گوندەکە تاوەکو ساڵی 2001 بە چۆڵی مایەوە، ئاشوورییەکان کە کۆچیان کرد بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە دوای ساڵی 2001 دەستیان کرد بە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا نزیکەی 20 خانوو دروستکران.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە