Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان06-04-2023

چیرۆکی پەلاماردانی منداڵێکی سێ ساڵ لەلایەن 8 سەگەوە لە هەولێر؛ 'هێشتا ئەو شۆکە بەری نەداوە'

0:00
0:00
قەبارەی دەق
لەمیا رەسوول

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

لەمیا رەسوول

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-04-2023

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

پەلاماردانی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو لە شاری زەیتوونی هەولێر لە لایەن چەند سەگێکەوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە. تانیا هێشتا ئەو شۆکە بەری نەداوە و بەردەوام دەگری، چەند شوێنێکی لەشی برینداربووە و لە تاو ئازاری لەشی، بە هیچ ژیری نابێتەوە.
 
تانیا کاتێک لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و دایکی ئاگای لێ نییە، هەشت سەگ پەلاماری دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن. لینا، دایکی تانیایە و دەڵێت، "دوو دەقە نەبوو خافڵ بووم لێی، چووە دەرەوە و هەشت سەگ پەلاماریان دا. هەموو لەشی برینە، برینەکەش لەسەر جەستەی دەمێنێتەوە و ناچێت. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر دەکەم چارەسەرێک بدۆزنەوە."
 
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، تەنیا لە شاری هەولێر، زیاتر لە 20 هەزار سەگی بێلانە هەن. بەگوێرەی پڕۆژەیەکی حکومەتیش، مانگانە نزیکەی 10 ملیۆن دینار بۆ گرتن و کۆکردنەوەی سەگی بێلانە پێویستە.
 
باوکی تانیا دەڵێت، چەند جارێک داوایان کردووە کە چارەسەری کێشەی سەگی بێلانەیان بۆ بکەن کە لەبەردەم ماڵەکەیان هەیە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، کەس گوێی لێنەگرتوون.
 
ئەحمەد محەممەد، باوکی تانیا باس لەوە دەکات، "گلەییم لە کۆمپانیای خاوەنی پڕۆژەکە هەیە کە ئەم منداڵە چ گوناهێکی هەیە، ئایا خۆی ئەوە قبووڵ دەکات کە سەگ پەلاماری منداڵەکانی ئەو بدەن. دەبێت رۆژانە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ بکرێت، هەندێ جێگە لە لەشی هەیە دڕاوە و نابێت ئێستا بدوورێتەوە، دوای هەفتەیەک دکتۆر بڕیاری لەسەر دەدات."
 
بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی پەناگە بۆ سەگی بێلانە لە هەولێر دروستدەکرێت و وک سەرەتاش بڕی 500 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکردووە، دەشڵێت، ئەو پەناگەیە 15 کیلۆمەتر لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە.