بڕی ئەو پارەیەی ئەم مانگە وەکو هاوکاریی هاوپەیمانان دەدرێتە هەر پێشمەرگەیەک

06-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت و هەر پێشمەرگەیەک 230 هەزار دینار وەردەگرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 06ـی ئاداری 2025، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاوکاریی هاوپەیمانان لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە جیاوازە و بڕەکە جێگیر نییە، بۆ ئەم مانگە هەر پێشمەرگەیەک 230 هەزار وەردەگرێت."
 
لەبارەی بەردەوامیی هاوکارییەکە، لیوا توانا سدیق گوتی، "هاوپەیمانان دڵنیایی تەواویان پێداوین، کە ئەم هاوکارییە بەردەوام دەبێت."
 
بە گوتەی لیوا توانا سدیق، "هاوکاریی هاوپەیمانان هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دێت، لە سەرەتای مانگ تەمویلی هاوکارییەکە دەخرێتەسەر هەژمارەکەمان و بۆ 5 و 6ـی مانگ دابەشی دەکەین."
 
4-3-2025، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ی بۆ بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆران داناوە. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم مانگە زیاتر لە 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی دیکەش لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''