رووداو-هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند رێنماییەک بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دەردەکات کە واژۆی وەزیری لەسەرە و داوا لە گشت زانکۆ حکومییەکان دەکرێت رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
لە رێنماییەکەدا 5 خاڵ بۆ تاقیکردنەوەکە دانراون کە بەمشێوەیەی خوارەوەن:
1- تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە رۆژی دووشەممە 10-2-2020 ئەنجام دەدرێت لە سەرجەم زانکۆکان بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا. زانکۆکان سەرپشکن لەم کاتانەدا ( 11:00 یان 11:30 یان 12:00)ـی نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکە دەستپێبکات.
2- ماوەی کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا. لەهەر بەشێکی زانستی لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت. ئەمەش بەگوێرەی ماوەی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەبێت.
3- وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە تەنها بە قەڵەم جافی رەنگی (شین) دەبێت.
4- رێگە نادرێت بە بەکارهێنان و بردنەژوورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیا وەکو (مۆبایل و کاتژمێری زیرەک... هتد).
5- نابێت پێشکەشکار ( ئامێری ژمێرەر- حاسیبە) لەگەڵ خۆی بباتە هۆڵی نێو تاقیکردنەوە، بەڵکو ئەگەر پێویست بوو لەلایەن زانکۆوە دابین بکرێت.




.png&w=3840&q=75)
