رووداو- سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی توركیا چه‌ند جارێك چیای ئاسۆس و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی به بیانووی بوونی هێزی پژاك و په‌كه‌كه تۆپبارانكرد ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ، توانیویانه بیانووه‌كانی توركیا نه‌هێڵن.
ئازاد محه‌ممه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند ، دوای چه‌ند جارێك تۆپبارانكردنی چیای ئاسۆس و گوندی گهڵاڵە له سنووری ماوه‌ت ، تیمێك به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن پێكهێنراو له‌گه‌ڵ قائیمقامی ماوه‌ت و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌مان كرد و له‌گه‌ڵ دانیشتووانی گوندی گهڵاڵە كۆبووینهوە و هۆكاره‌كانی تۆپبارانهكهمان بۆ روونبووه‌وه ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیانووه نه‌هێڵین كه ببووه هۆكاری تۆپبارانكردنی ناوچه‌كه .
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی : توانیمان تاراده‌یه‌كی زۆر بیانوویه‌ك نه‌هێلێن بۆ تۆپبارانكردنی ناوچه‌كه و ئێستاش دانیشتووانه‌كه‌ی گهڕاونەتەوه ناوچه‌كه و ژیان تێیدا ئاسایی بووەتەوە.
تورکیا بەبیانووی بوونی هێزەکانی پژاک و پەکەکە لە ماوەی رابردوو چەندین جار ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکرد ، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەن ئامادەنەبوو قسە لەسەر ئەوە بکات ، چۆن ئەو بیانووە نەهێڵدراوە بۆ بۆردوومانکردنی ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە.

.jpg&w=3840&q=75)

