تورکیا نزیک سەنتەری بامەڕنێ بۆردوومان دەکات و کەسێک بریندارە

05-12-2023
ناسر عەلی
دیمەنی کەمێک دوای بۆردوومانەکە
دیمەنی کەمێک دوای بۆردوومانەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و کەسێک بریندار بووە.
 
بۆردوومانەکە کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ بووە. بازید جەمیل، ئامۆزای ئەو هاونیشتمانییەی کە بریندار بووە بە رووداوی گوت، ئامۆزاکەی ناوی مەتینە، تەمەنی 23 ساڵە و شوانە، لە بۆردوومانەکەدا بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە.
 
 
ئەو هاونیشتمانییە باسی لەوە کرد، یەکەم جارە تورکیا ئەو شوێنە بۆردوومان دەکات. گوتیشی، "کەسێکی دیکەش لە نزیک شوێنی بۆردوومانەکە بووە و هێشتا نازانرێت گیانی لەدەستداوە یان نا."
 
 
ناحیەی بامەڕنێ سەر بە قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک. بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، پێشتر هیچکات ئەو شوێنە بۆردوومان و تۆپباران نەکراوە کە ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا بەئامانجی گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە