وەزارەتی پێشمەرگە: هەشتی ئاب مووچەی لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت

05-08-2023
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی هەشتی ئاب، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ گرفتێک، مووچەی لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)ـی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمشەو (شەممە، 05-08-2023) رایگەیاند: مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رۆژی سێشەممە هەشتی ئابی 2023، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ گرفتێک دابەشدەکرێت.
 
پێشتر لە سۆشیاڵمیدیا و چەند میدیایەکەوە وا بڵاوکرایەوە مووچەی لیواکان دوادەکەوێت. وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە "هەر هەواڵ و زانیارییەک لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاونەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە."
 
پێنجشەممە، 03-08-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە، رۆژی 5-8-2023 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی 6-8-2023 مووچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە