رووداو دیجیتاڵ
هێزێکی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دەستی بەسەر تانکەرێکدا گرت کە 24 کرێکاری بەنگلادیشی بەنایاسایی دەگواستەوە بۆ سەلاحەدین.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێزەکانی پۆلیس لە بازگەی شەهید توانییان دەستبەسەر تانکەرێکدا بگرن کە هەوڵی داوە بەشێوەی قاچاخ ژمارەیەک کرێکاری بەنگلادیشی بگوازێتەوە بەرەو شاری تکریت، لەکاتێکدا رەزامەندیی نشینگە و مۆڵەتی فەرمییان نەبووە."
موقەدەم عامر گوتیشی، "هیچ یەکێک لە کرێکارەکان داواکراو نەبوون، تەنیا ئەوەی شێوازی گواستنەوەکەیان نایاساییە و دوای دەستبەسەرداگرتنی تانکەرەکە، پشکنین بۆ کرێکارەکان کرا و دەرکەوت دۆخی تەندروستییان باشە."
بەگوتەی عامر شوانی، "ئەو تانکەرەکەی کرێکارەکانی پێ گواستراوەتەوە، تانکەری نەوت بووە و مەترسی لەسەر ژیانی کرێکارەکان هەبووە، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر شۆفێری تەنکەرەکە و کرێکارەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی تایبەتمەند کران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ