رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 14 ژن کوژراون

06-06-2023
فواد حەقیقی
یەکێک لەو 14 ژنەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون
یەکێک لەو 14 ژنەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی یەک هەفتەدا ژمارەیەک ژن و کچ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کەسوکاریان کوژراون، یەکێک لەوانە رۆژین عەزیمی-ی 17 ساڵانە کە لە دیواندەرە براکەی بە کوتەک کوشتوویەتی.  بەپێی رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 14 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
 
رۆژین عەزیمی-ی تەمەن 17 ساڵ، خەڵکی گوندی ئاخکەند سەر بە شاری دیواندەرە، رۆژی شەممەی رابردوو بە دەستی براکەی بە کوتەک کوژرا. هۆکاری کوشتنەکەش، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، پەیوەندیی بووە لەگەڵ کوڕێک.
 
پەرەستوو شەهبازی-ی تەمەن 18 ساڵ، 12 ساڵان بووە بە شوو دراوە؛ دایکی منداڵێکی تەمەن 18 مانگە و خەڵکی شاری دێولانە، هەفتەیەک بەر لە ئێستا بە دەستی هاوژینەکەی بە چەقۆ کوژراوە.
 
کچێکی تەمەن 38 ساڵانیش کە خەڵکی شاری ئیلامە، باوکی بە خشت هێندەی لێدابوو تاوەکو گیانی لەدەستدابوو، دواتر باوکی گوتبووی، "تووڕە بووم و نەمتوانی بەسەر تووڕەبوونەکەمدا زاڵ بم."
 
ژیلا موستەئجیر، گوتەبێژی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 14 ژن لە کوردستان کوژراون، کە پێنج حاڵەتیان بە بیانووی شەرەف و نامووس بووە."
 
کوشتنی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنیا نموونەیەکی تووندوتیژیی پیاوان دژی ئەو توێژەی کۆمەڵگەیە. حکومەتی ئێران 12 ساڵە دەیەوێت یاسایەک ئامادە بکات، بۆئەوەی چیدیکە ژنان نەبنە قوربانیی تووندوتیژیی هاوژین و کۆمەڵگەکەیان. پڕۆژەیاساکە دوو مانگ لەمەوبەر پێشکێشی پەرلەمان کرا.
 
فاتمە قاسمپوور، سەرۆکی فراکسیونی ژنانی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "پرۆژە یاساکە لە بەرامبەر هەڵسوکەوتە ناشایستەکان پشتگیری لە ژنان دەکات. ئەگەر ژنان لە کۆمەڵگەدا ئازار بدرێن، لە شوێنی کار یان لەنێو خێزان بچەوسێندرێنەوە، ئەوا ئەم یاسایە رێگری لەو ستەمانە دەکات؛ هەروەها پشتیوانییان دەکات و لە دۆخە زۆر خراپەکاندا رێکاریشی تێدایە."
 
چالاکڤانانی ژن دەڵێن، ئەم پڕۆژەیاسایە هیچ رێکارێکی کاریگەری بۆ پاراستنی ژنان بەرامبەر تووندوتیژی تێدا نییە.
 
لەو پڕۆژەیاسایە لە پەیوەندیی لەگەڵ کوشتنی ژنان، تەنیا گوتراوە نیوەی خوێنباییان دەدرێت، واتە دوو ژن حیسابی پیاوێکی بۆ کراوە.
 
لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا ژنان هێشتا قوربانی دەدەن. لە لایەک قوربانیی نەریت، لە لایەکی دیکەش قوربانی لەنێوان نوێبوونەوە و کۆنەخوازیدا.
 
زۆر لەو پیاوانەی ژنان دەکوژن، سزای قوورسیان بەسەردا نەسەپێندراوە، ئەوپەڕی دوای چەند ساڵ لە زیندان ئازاد کراون؛ بۆیە ژنان بەرامبەر هەموو جۆرەکانی تووندوتیژی، لە تووندوتیژیی زارەکی و سووکایەتی تاوەکو جەستەیی لە ماڵ و لە دەرەوەی ماڵ، خۆیان بێ پەنا و پشتیوان دەبینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.