رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لەو دوو منداڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتان، گیانی لەدەستدا.
منداڵەکان دووانەن، بەناوەکانی کەیان و کەمیل حەیدەر، تەمەنیان سێ ساڵە.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە نەخۆشخانەکەوە رایگەیاند، یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستداوە.
هەردوو منداڵەکە بەڕێژەی 90٪ جەستەیان سووتاوە. حەیدەر، باوکی منداڵەکان بە دڵی پڕەوە بە رووداوی گوت، "داوا دەکەم عیلاج بۆ کوڕەکانم بدۆزنەوە".
خزمێکی منداڵەکانیش بە رووداوی راگەیاند، "لە ئێوارەوە دکتۆر نەهاتووە بەلامانەوە، لەکاتێکدا 90٪ی جەستەی منداڵەکان سووتاون".
ماڵی ئەو منداڵانە دەکەوێتە گەڕەکی واست لە شاری کەرکووک.
سابیر ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵیان سووتاوە و دوای ماوەیەکی زۆر هەردووکیان رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون".
سابیر ئەحمەد دەڵێت، ئەو دوو منداڵە بە رێژەی 90٪ سووتاون و دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ