لە مزگەوتێکی هەولێر شەوانە پسووڵەی بەنزین و برنج دابەش دەکرێت

05-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر چەند شەوێکە لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی پرسیاری ئایینی دەکرێت و دیاری بە ئامادەبووان دەبەخشرێت. پێشنوێژی مزگەوتەکە دەڵێت، "ئەگەر ئامادەبووان وەڵامی پرسیارە ئایینییەکان بزانن، پسوولەی بەنزین، برنج، قەڵەمی قورئان و یاریی منداڵانیان بە دیاری پێدەدرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 05ـی ئاداری 2025، مامۆستا عەلی تاهیر، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی بە تۆڕی میدیایی روواوی گوت، "لە دوای نوێژی تەراویح، هەموو ئامادەبووان کۆدەبنەوە و پرسیاری ئایینییان لێ دەکرێت، دیاری بۆ منداڵان و هەم بۆ کەسانی گەورەش ئامادەکراوە."
 
مامۆستا عەلی تاهیر دەڵێت، "ئامانجمان لەم پڕۆژەیە، زیادکردنی زانیاریی خەڵکە سەبارەت بە ئایینی ئیسلام، وەک خێرێکیشە بۆ مانگی رەمەزان  کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستمان پێکردووە و تاوەکو جەژن بەردەوام دەبین."
 
مامۆستا عەلی تاهیر گوتی، "بەپێی جۆری پرسیارەکە و پێویستیی کەسەکە، دیارییەکە دەگۆڕێت، بۆ منداڵان کۆمەڵێک دیاریمان هەیە، جیا لەوەش بۆ ئەوانی دیکە برنج، پسوولەی بەنزین، قەڵەمی قورئان و بەرماڵ ئامادەکراوە."
 
بە گوتەی مامۆستا عەلی تاهیر، "بە هاوکاریی خێرخوازان، لە چوار رۆژی رابردووی مانگی رەمەزان دا 1000 کارتۆنی خۆراک بەسەر خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت دابەشکراوە."
 
هاوکات نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە رووداوی گوت، "تەنیا ئەو مامۆستا و گوتارخوێنانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە دەتوانن ئەو چالاکییانە بکەن، هەر چالاکییەک مامۆستای مزگەوت لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بیکات، پشتگیری دەکەین."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "پێش مانگی رەمەزان هەندێک رێنماییمان دەرکرد، یەکێک لەوانە؛ نابێت لە 20 رۆژی سەرەتا شەوانە دەرگەی مزگەوتەکان کراوەبن، بۆیە هەر چالاکییەک بکرێت نابێت لەو کاتە تێپەڕێت کە دیاریکراوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە