رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رووداوەکەی ئەمڕۆی چەمانکێ بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناودەبات و رایدەگەیێنێت، هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بەتووندی ئیدانەی رووداوەکەی چەمانکێ دەکات و رایدەگەیێنێت: "هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين".
لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بەوەی، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەکاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەپێویستیی دەزانێت "په‌كه‌كه رێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمیی بۆ خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) دەردەبڕێت. هەروەها هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت و داوادەکات "هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ