رووداو - هەولێر
لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت لە هەولێر 25 خێزانی ئاوارەی کەرکووک و دوزخورماتوو نیشتەجێن، چەند خێزانێک لە دەرەوە نایلۆنیان هەڵداوە گوزەرانی تیێدا دەکەن، تاریکی و سەرمای شەو خێزان و منداڵەکانی زیاتر ماندووکردوە.
خەڵکە ئاوارەکە ماڵ و دوکانیان سووتێنراوە و تاڵنکراون ئەوان دەڵێن "گەڕانەوە مەترسیدارە بۆ ماڵە کوردەکان، چەکداری حەشدی شەعبی و ئەو هێزانەی عێراق لە کەرکووک و خورماتوون ئامانیان نییە".
محەممەد خورشید بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دەڵێت "بەپێی ئاماری قایمقامیەتی کەرکووک رۆژانە 100 بۆ 150 خێزانی عەرەب کارتی نیشتەجێبونیان لە کەرکووک بۆ دەردەهێنرێ و بەوە رێیان بۆ خۆش دەکەن لە کەرکووک بۆ هەمیشە بمێننەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ