رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەیێندراوێک لەبارەی کوژرانی دایک و باوک و سێ منداڵەکانیان لە گوندێکی نزیک هەولێر بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
رۆژی (پێنجشەممە 3-10-2019) لە گوندی پیرڕەش لە هەولێر، تەرمی دایک و باوک و سێ منداڵەکانیان دۆزرانەوە، ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە وردەکاری رووداوەکە و ئەنجامدەری تاوانەکە دەکات.
ئەو خێزانەی کوژراون کوردی رۆژئاوای کوردستانن، ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات: " بە گوتەی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فەریدوون کەریم رەمەزان) ئێوارەی رۆژی 2-10-2019 هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانە پێنج کەسیەکە، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان".
ئەو پیاوەی ئەو خێزانە پێنج کەسیەی کوشتون ئێستا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، ئاسایشی هەولێر لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "تاوانبار سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی به گولله کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محەممەد نەزیر) کوشتووە و دواتر هه‌ر سێ منداڵه‌کەی به‌ناوه‌کانی (حسێن تەمەن 11 ساڵ، روشکا تەمەن 7 ساڵ و محەممەدی تەمەن پێنج ساڵ)ی کوشتوون".
ئەو خانەوادەیە ماوەی ساڵێک دەبێت لە گوندی پیرڕەش نیشتەجێن، پیاوەکە وەستای کاشی بووە. بەگوتەی دراوسێیەکانیش بێت، ئەوان خانەوادەیەکی زۆر بێدەنگ بوونە و خەریکی کاری خۆیان بوونە و کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە.
دەقی راگەیێندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر
رێککه‌وتی 3-10-2019 له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گولله کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستیشان بکرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیربکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فەریدوون کەریم رەمەزان) ئێواره‌ی 2-10-2019 هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (فەریدوون کەریم رەمەزان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی به گولله کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محەممەد نەزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەممەد 5 ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
4-10-2019

