رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا خەیات، هونەرمەندی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخهميانم."
ئەمڕۆ شەممە 04-09-2021 عەبدوڵڵا خەیات، هونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی دوای نزیکەی 18 رۆژ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیاتم پێگەیشت.. لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به بهزهيى و میهرەبانيی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
عەبدوڵڵا حەمە ساڵح حەمەئەمین کە لە دوای درامای وەسێتنامە بە "گوڵی بامێ" ناسرا، ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1964 لە هەڵەبجە لەدایکبووە و دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە، بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ لە بواری هونەری شانۆ و درامای کوردیدا خزمەتی کردووە.
ئەو هونەرمەندە لە دوای هەشت رۆژ مانەوە لە ژێر ئامێری هەناسەدان، ئەمڕۆ لە تەمەنی 57ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات ـ م پێگەیشت.
پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخهميانم.
لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به بهزهيى و میهرەبانيی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ