سەفین دزەیی: هەرێمی كوردستان دەتوانێت‌ لە هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت

04-09-2020
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان تورکیا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێگەی سیاسیی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت‌ لەكۆی هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت.
 
لەبارەی گرنگیی كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو دیدارانە بایەخی خۆیان هەیە و هەرێمی كوردستانیش بەهۆی پێگە سیاسییەكەیەوە دەتوانێ لە كۆی هاوكێشەكاندا یاریكەربێت. دیارە ناوچەكە گۆڕانكاری بە خۆیەوە دەبینێت، عێراقیش بە بارودۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و قەیرانی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی هەیە، بۆیە ئەمریكا و هاوپەیمانان و فەرەنسا بەتایبەتی هەوڵدەدەن ئەو هاوكێشەیە رابگرن و رۆڵی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان وەكو پێشوو گرنگیی پێبدرێت".
 
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا، "لە رابردووشدا هەرێمی كوردستان رۆڵێكی بەرچاوی لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەبووە. سەرەڕای لەخۆگرتنی زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارە و شەڕی قورسی داعش كە كەوتبووە سەر ئەستۆی پێشمەرگە، ئەوانە هەموو كاریگەریی خۆیان هەبووە لەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان وەكو جاران بەهێزبێت، هەروەها لە رووی ئابووریشەوە شوێنێكە جێی بایەخی وڵاتانە".
 
بە گوتەی سەفین دزەیی پەیوەندیی دوولایەنە، هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پەیوەندیی ئەنقەرە و بەغدا، پەیوەندیی ئابووری، فراوانتركردنی قەبارەی ئابووریی هەمووی بابەت بوون و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی توركیا  گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە.
 
سەبارەت بە لەشكركێشی توركیا بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی گوتی، "نیگەرانین بەو رووداوانە و لە رێگەی كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر و لێرەش لە كۆبوونەوەكان باسكراوە. بوونی هێزی پەكەكە لەو ناوچانە بووەتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەو لەشكركێشیە كە بووەتە مایەی ماڵوێرانی بۆ خەڵكی سڤیلی هەرێمی كوردستان. هەمیشە پێمانوابووە كە بوونی ئەو هێزانە پێویستە كۆتایی پێبێت، ئەوانیش دەبێت رێز لە هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانی بگرن".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.