لە خارپێت نزیکەی سێ هەزار خانوو بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە ئامادەیە

04-06-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانە و خانووەکانی گوند بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023ی مەڕەش بەردەوامە و لە پارێزگای خارپێت دوو هەزار و 278 خانوو ئامادەی رادەستکردنە.
 
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە دانرابوو، پرۆژەکانی دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بەردەوامن.
 
جەنگیز باشئەر، بەڕێوەبەری ژینگە و شارسازیی خارپێت رایگەیاند، ئێستا بە گشتی 17 هەزار و  500 خانوو لە دەوروبەر و سنووری گوندەکان دروستکراون. گوتیشی، "کاروباری تەندەری 7 هەزار و 550 یەکەی نیشتەجێبوون لە سنوورەکەدا تەواوبووە. ئێستا 2 هەزار و 978یان ئامادەن بۆ ئەوەی رادەست بکرێن".
 
لە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە، لە قۆناخی یەکەمدا بڕیاری دروستکردنی 3 هەزار و 750 شوقە لە خارپێت درا. دواتر بڕیار بۆ دروستکردنی خانووی گوندیش دەرکرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".