ئاسایشی سلێمانی باندێک بە تۆمەتی جادوو و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

04-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، باندێکی حەوت کەسییان بە تۆمەتی جادوو و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 04-06-2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە 25ـی ئایار لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکردووە، کە بە رێگە و مەبەستی جیاواز، جادوو و نوشتەیان بۆ هاووڵاتییان کردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و کریستاڵ."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، ئێستا تۆمەتبارەکان بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
 
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دەست بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل، کەرەستە و وێنانەدا گیراوە کە لە جادوو و نووشتەکاندا بەکاریانهێناوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەفعەت عەبدوڵڵا

یەکێتی گۆڕانکاری دەکات؛ رەفعەت عەبدوڵڵا دەبێتە جێگری سەرۆک

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بە گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا رەفعەت عەبدوڵڵا، وەکو جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا.