چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی دیپۆرتی رۆژئاوای کوردستان کرا و سێ منداڵی لە هەولێرن

04-05-2024
هەڵەبجە سەعدوون
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سێ منداڵی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، کە بچووکترینیان تەمەنی ساڵێک و نیوە لە هەولێر بێ دایک ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی دایکیان بەتەنیا دیپۆرتی رۆژئاوای کوردستان کراوە.
 
یاسر خەڵکی شاری سەرێ کانیێی رۆژئاوای کوردستانە. پێش مانگێک دڵشەی هاوژینی دەچێتە کەرکووک، بەڵام چونکە مافی مانەوەی سەر بە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەستگیر دەکرێت و دەگوازرێتەوە هەولێر.
 
دواتر بۆ رۆژئاوای کوردستان دیپۆرت دەکرێتەوە و سێ منداڵەکەشی لێرە، بێ دایک دەمێننەوە.
 
یاسر عەلی، پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لەبارەی کەیسی هاوژینەکەی بە رووداوی گوت "کوڕەکەم لە کەرکووک لەدایک بووە و بەڵگەنامەی لەدایکبوونی لە کەرکووکە، هاتینە هەولێر و لێرە کرێکاریم دەکرد. کوڕە گەورەکەم بووەتە حەوت ساڵ و دایکی گوتی دەیخەمە بەر خوێندن، بەڵام لە قوتابخانە گوتیان 'دەبێت بڕوانامەی لەدایکبوونی بهێنی.' چووینە نەخۆشخانەی هەولێر، گوتیان 'لە کوێ لەدایکبووە، بڕۆنەوە ئەوێ بیهێنن.' هاوژینەکەم نەیزانی لە دەستی عەرەبدایە، گوتی دەچم (ـە کەرکووک) بڕوانامەی لەدایکبوونی دەهێنم، دواتر تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی هێزی ئەمنیی کەرکووک دەستبەسەریان کردم." 
   
لەوکاتەوە یاسر بووەتە دایک و باوک بۆ منداڵەکانی. دڵشەش گەڕاوەتەوە سەرێ کانی، کە شاری خۆیەتی و دەڵێ ژمارەیەک کەسی دیکەش لەگەڵ ئەو دیپۆرت کراونەتەوە.
 
دڵشە ئەحمەد، پەنابەری دیپۆرتکراوەی رۆژئاوای کوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆوە لەگەڵ رووداو قسەی کرد و گوتی "ئەوانەی لەگەڵ من دیپۆرت کراونەتەوە، کورد بوون."
   
نەوەک تەنیا هاوژینەکەی یاسر، بەڵکو هاوژینی خوارزاکەشی چووبووە کەرکووک، ئەویش دیپۆرت کراوەتەوە، بەهەمان شێوە، سێ منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتووە.
  
جوان ئیبراهیم، خوارزای یاسر کە نەیویست رووخساری ئاشکرا بکرێت قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی ''دەمانەوێت بگەڕێنرێنەوە، چونکە رەوشی سووریا خراپە، ئێمە خەڵکی سەرێ کانیێین و ئەوێ لە ژێر دەستی تورکاندایە."
 
نزیکەی دوو مانگە زیاتر لە 100 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لەڕێگەی دەروازەی سنووریی پێشابوور/ سێمالکا دیپۆرتی رۆژئاوای کوردستان کراونەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەموویان بەتەنیا و بێ ماڵبات دیپۆرت کراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".