رووداو- هەولێر
شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکدار لە سێ گوندی شارەدێی رەبەتی سەر بە سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان ( هەمران، مێونێ و سارتکێ) دروست بووە.
شایەتحاڵان دەڵێن هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و زیاتر لە 15 ئامبۆڵانس رەوانەی شوێنی شەڕەکە کراون، هەروەها هێزێکی زۆر رەوانەی ناوچەکە کراوە.
سەردەشت کەوتووەتە باشووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچكەی قەڵادزێی باشووری كوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ