پۆلیسی هەولێر: کەسێک بە تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکرا

05-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکراوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: "لە کاتی دەستگیرکردنیدا دوو هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک لە یەکێک لە فرۆشگەکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو، جگە لەوە ویستبووی بڕێک دراوی ساختە ساخبکاتەوە، بەڵام دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، بڕێکی دیکەی پارەی ساختەی پێ گیرا و دەستی بەسەرداگیرا. 
 
پۆلیسی هەولێر داوا لە خەڵک دەکات "لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە. لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104)."
 
کارزان ساڵح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تۆمەتبارەکەمان لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکردووە. ئەو تۆمەتبارە دۆلاری ساختەی بە دووکانداران دابوو."
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: "ئەو هاووڵاتییە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە؛ لەکاتی دەستگیرکردنیدا نزیکەی دوو هەزار دۆلاری ساختەی پێبوو". 
 
بە گوتەی کارزان ساڵح، تۆمەتبارەکە هاووڵاتییەکی ئێرانییە ناوی (ئ. ی. ع) و تەمەنی زیاتر لە 30 ساڵە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''