سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێکی کورد لە کەرکووک و لەژێر گوشاردا کشایەوە

04-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک قسەی کردووە و بڕیاریانداوە ئەو هێزە سەربازییە لە گەڕەکی نەورۆز بکشێتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چووبوونە سەر ماڵە کوردەکان و چەند کەسێکیان دەستگیرکردبوو و داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لێکردبوون.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی هێزێکی فیرقەی یازدەی سوپای عێراق چوونە نێو گەڕەکی نەورۆز و بەزۆر ویستیان دانیشتووانەکەی لە شوێنی خۆیان دەربکەن و خەڵکی دیکە لە شوێنیان نیشتەجێ بکەن، ناڕەزایەتیی زۆری دانیشتووانەکەی لێکەوتەوە.
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵی رووداوەکەی دەکرد، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ پەیامنێرەکەی رووداو کرد  و گوتی "ئێستا رووماڵەکەی رووداوم بینی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەم کرد و هەموو ئەو گرتە ڤیدیۆییانەم بۆ نارد و باسی ئەوەمان کرد ئەو پێشێلکارییانە قابیلی قبووڵکردن نین و دەستدرێژییەکی گەورەیە لە خەڵک و دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز دەکرێت، من لە دوێنێوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لەسەر هێڵم، ئێستا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق قسەمکرد و فەرمانی بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کرد لەو ناوچەیە بکشێنەوە."
 
گوتیشی، "لەگەڵ فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیش قسەمکرد و گوتی، خۆی سەرپەرشتی دۆخەکە دەکات و هێزەکە دەکشێنێتەوە و بارودۆخەکە وەکو خۆی لێدێتەوە، هەرکەسێک دەستدرێژی کردبێتە سەر هەر هاووڵاتییەک ئێمە رێوشوێنە یاساییەکانی لە بەرامبەر دەگرینەبەر بۆ ئەوەی کەس بوێری ئەوە نەکات دەستدرێژی بکاتە سەر هاووڵاتییان."

 

 
هەروەها لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کە چەند رۆژێکە هەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق گوتی، "لە دوێنیوە لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران لەسەر هێڵم و لەسەر هەموو ئەو پێشێلکارییانەی کراون ئاگادارکراوەتەوە و ئەو باسی ئەوەی کردووە لەگەڵ پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییاندا نییە و فەرمانی کردووە بە وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئەوەی ئەو هێزە بکشێتەوە، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی کەرکووک قسەم کرد و گوتی، فەرمانییان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان هاتووە و فەرمانی بە لیوا کاوە غەریب داوە بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات، هەموو ئەو هاووڵاتییانە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و ئێمە بەرگرییان لێدەکەین و یەک هاووڵاتی نابێت لە شوێنی خۆیان دەربکرێن، دڵنیاییان دەدەینێ بەرگرییان لێدەکەین و مافی دەستووری و یاسایی خۆیانە."
 
لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک 122 خانووی گەورە هەن کە نزیکەی 172 خێزانی کوردی تێدا دەژین، ئەو خانووانە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆ کەسانی نزیک لە حیزبی بەعس دروستکرابوون، بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003، ئەو خانووانە چۆڵبوون و ئەو خێزانە کوردانەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بووبوون، گەڕانەوە و لەو خانووانەدا نیشتەجێ بوون.


 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ.

سۆزان مەنسوور: وەکو کەرکووک ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە خانەقین نەکرابوو

نوێنەرێکی خانەقین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو هەڵمەت و ئامادەکارییەی بۆ گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە سەرژمێری لە کەرکووک کرا بۆ خانەقین و پارێزگای دیالە نەکران و لە پرۆسەکەدا لەو ناوچانە چەندین گرفت بۆ تۆمارکردنی کورد دروستکران.