لە پارێزگای ئامەد دوو بەرپرسی شارەوانی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکران

03-11-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، هەردوو جێگرانی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی رەزان کە سەر پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکران.
 
ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی پێنجشەممە دووی تشرینی دووەمی 2023 لە ناوەندی شاری ئامەد بەڕێوەچوو. فورات کڵچ، جێگری سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی رەزان، کە بەڕێوەبەری بەشی بیناسازیی شارەوانییەکەشە، کاتێک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی بیناسازی بە کارسازێک، بەرتیلی وەردەگرت، دەستگیرکرا.
 
دوای دەستگیرکردنی فورات کڵچ، لێکۆڵینەوەی وردی لەگەڵ کرا و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا سدق ئایجل، جێگری سەرۆکی شارەوانیی رەزان دەستگیرکرا.
 
فورات کڵچ و سدق ئایجل دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئامەد، رەوانەی دادگەی ئامەد کران و دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد و رەوانەی زیندان کران.
 
شارەوانی رەزان لەلایەن حوسێن بەیئۆغڵو بەڕێوەدەبرێت کە بە قەیوم لە شوێنی سەرۆک شارەوانی هەدەپە دانراوە. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، سدق ئایجل کوڕەزای دوردانە بیئۆغڵو، هاوژینی حوسێن بەیئۆغلویە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافییەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 13 بۆ 5 ملیار دینار دابەزی

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.