رووداو - دهۆک
سلێمان ئالیخان، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک، لەبارەی پلانی ئەمنی و هاتووچۆ و تەندروستی پارێزگاکە بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان رایگەیاند، تا ئێستا تەنیا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک پلانی خۆی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاندووە.
سلێمان ئالیخان ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژن، پێشبینی ئەوە دەکات بەراورد بە ساڵی رابردوو، لەمساڵدا رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگاکە 100% زیاد بکات.



