رووداو دیجیتاڵ
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لە شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
میدیای فەرمیی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا- میت، مەحموود ئاغجای کە ناوە نهێنییەکەی (ئازاد)ە، لە رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستداوە
بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، مەحموود ئاغجا کە ناوی لە لیستی داواکراوانی تورکیادا هەبووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تورکیادا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خانوویێکدا لە کۆبانێ کراوەتە ئامانج.
میدیای فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کەسە ''لە ساڵی 2015ـەوە رێکخەری بەشێک لەو چالاکییانە بووە کە دژی تورکیا کراون''.
هەر بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە، ئاغجا ساڵی 2006 تاوەکو ساڵی 2015 چالاکی بۆ یەکینەکانی پاراستنی مەدەنی کە سەر بە یەپەگەیە، کردووە، هەروەها ساڵی 2015 چووەتە نێو هەواڵگریی سەربازیی یەپەگە.
تاوەکو ئێستا هەسەدە و یەپەگە، هیچ زانیاریێکیان لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ