بافڵ تاڵەبانی: هەر دەزگەیەکی یەکێتی دژی ئایین قسەی کردبێت کاولمان کردووە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کە ئێستا حیزبەکەی "کێشەی تەکەتوول"ـی نەماوە و گوتیشی، "قەت وەک ئێستا یەکڕیز نەبووین."
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی بانگەشەی حیزبەکەیدا لە هەڵەبجە، رایگەیاند، پێشتر گیرۆدەی تەکەتوول بوونە و ئاماژەی بە سەرکردەکانی یەکێتی کرد، کە لەوێ دانیشتبوون، گوتی، "پێنج ساڵ پێش ئێستا من و ئەو برادەرانە هەر یەکەمان لە تەکەتوولێک بووین، هەر یەکەمان هێزی تایبەتی خۆمان هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا نە تەکەتوول ماوە و نە هێزی تایبەت، قەت بە قەد ئێستا یەکڕیز نەبووین".
 
لە بەشێکی قسەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی باسی لە ئایین کرد و گوتی، "وڵات بێ خوا وڵات نییە، بۆیە هەر کەسێک پەیوەندی بە یەکێتییەوە هەبێت، یان هەیبووبێت، هەر چ دەزگەیەکمان هەبووبێ لەنێو یەکێتی کە دژی ئایین قسەی کردبێ، هەموومان دوورخستوونەتەوە و هەموو دەزگەکانمان کاول کردوون".
 
بافڵ تاڵەبانی رووی لە مامۆستایانی ئایینی کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "گەنجەکانمان وەزعیان باش نییە، گەنجەکانمان فێری تلیاک بوون، با بە یەکەوە بەرنامەیەک دانێین بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە".
 
لە 25ـی ئەیلوولەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە، تا 15ـی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێ، رۆژی 18ی ئۆکتۆبەر دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20 ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

مەسرور بارزانی: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پشت بەخودا کارەبای 24 کاژێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە "پارتی گەورەترین سەرکەوتن تۆمار دەکات" و ئاماژە بەوە دەکات، پارتی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی دروستکردووە و هەر ئەویش دەیپارێزێت.