رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق وەڵامی نووسراوێکی مەسرور بارزانی داوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئازادن لە بەجێکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی لە پڕۆسەکەدا بەشدارن.
ئەمڕۆ سێشەممە 2-7-2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشوازی لە نووسراوێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات کە "وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی لە پڕۆسەکەدا بەشدارن."
حکومەت ئاماژە بەوە دەکات، نووسراوەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و "مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان."
هەر لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی رێنماییەکانی بانکیی ناوەندی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) و هەر لە چوارچێوەی ئەم رێنماییانەدا درێژە بە پڕۆسەکە بدەن و تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆسەیە تۆمار بکرێن."
ئەم راگەیێندراوەی حکومەت لە کاتێکدایە، رۆژی 6-6-2024 بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی، لیستی ناوی 66 بانک و لقەکانیانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن هاوپێچکردووە و دەڵێت، ئەو بانکانە کە بەشێکیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)دان رێگەپێدراون و مۆڵەتیان هەیە.
39 لەو بانک و لقی بانکانەی لەلیستەکەدا ناویان هاتووە لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە، لەنێو ئەو بانکەشدا ئەوانە هەن لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەشدارن، لەوانە بانکەکانی بەغدا، BBAC، جیهان، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، RT، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.
نووسراوەکەی بانکەکە لە وەڵامی نووسراوێکی پێشتری دادگەی فیدراڵی دێت کە رۆژی 5ـی حوزەیران کردوویەتی و داوای لە بانکەکە کردووە لیستی ناوی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانیان بۆ بنێرن.
بە گوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)دا تۆمارکراون؛ نزیکەی 240 هەزار کارتی بانکیش دابەشکراون و دوایین مووچەش کە دراوە 50 هەزار مووچەخۆر لە 135 یەکەی ژمێریاریی سەرجەم وەزارەتەکان لە رێگەی پڕۆژەکەوە مووچەیان وەرگرت.
پڕۆژەی (هەژماری من) پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران. بەپێی حکومەت ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە کە تائێستا بریتین لە هەشت بانک.
مانگی شوباتی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (هەژماری من)ـی راگەیاند. بەپێی حکومەت، "بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێن، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ