رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروست دەبێت، لە دهۆک ژنێک هاوژینی پێشووی بە چەقۆ کوشت. گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، ئەو دوو هاوژینە ماوەیەکە جیاببوونەوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژنەکە عەرەبە و تەمەنی 23 ساڵە، هاوژینی پێشووی کە تەمەنی 34 ساڵ بووە، بە چەقۆ کوشتووە و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ژنە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی دهۆک کاری کردووە و هاوژینەکەیشی کە ناوی (م، س، ص)ـە و کریستیانە، لە هەمان یانەی شەوانەدا پاسەوان بووە.
رووداوەکە کاژێر 05:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 02-06-2023، بووە. گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک باس لەوە دەکات، لێکۆڵێنەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبار بەند کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
پەیامنێری رووداو لە دهۆک ریگەیاند، ژنەکە چەقۆیەکی لەسەر دڵی هاوژینی پێشووی داوە و پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ