Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان02-04-2025

پاسێک لە باکووری کوردستان وەرگەڕا و دوو کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەوار ئیسماعیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-04-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش بریندار بوون. 
 
رووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-4-2025) لە شارۆچکەی کامیلئاڤا روویدا. 
 
رووداوەکە بەمشێوەیە بووە؛ پاسێک کە سەرنشینەکانی لە پارێزگای یاڵۆڤای تورکیاوە بۆ ئەرزینگانی باکووری کوردستان دەگواستەوە، لە شارۆچکەی کامیلئاڤا لە رێگە دەرچوو و وەرگەڕا. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی سێشەممە (1-4-2025) رایگەیاند، لە رۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەدا 663 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، لە ئەنجامدا 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 هەزار و 619 کەسیش بریندار بوون.
 
پشووی 9 رۆژەی جەژنی رەمەزان رۆژی 30ـی ئادار لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.