سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تاوانکارییەکەی دهۆک دەکەین

02-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر هاووڵاتییە مەسیحییەکان لە دهۆک دەکات و دەڵێت، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشە تاوانکارییەکە دەکەین."
 
رۆژی سێشەممە، یەکی نیسانی 2025، لە ئاهەنگی یادکردنەوەی جەژنی ئەکیتۆ، یان سەری ساڵی بابلی- ئاشوورییەکان لە دهۆک، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژنێک و گەنجێک و هەردووکیانی بریندار کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە به‌دواداچوون بۆ ئه‌و "هێرشه‌ تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ دوێنێ له‌ رووداوێكى نامۆدا له‌ دهۆك، كۆمه‌ڵێك له‌ جه‌ژنگێڕانى ئه‌كيتۆ له‌ هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان تيايدا به‌ ئامانج گيران و بووه‌ هۆى برينداربوونى دوو كه‌س."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تاوانکارییەکە دەکەین و هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيان و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌يه‌ك رێگه‌ به‌ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى نادرێت، تاوانكاريش به‌ سزاى ياساييى خۆى ده‌گات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 شارەوانیی هەڵەبجە دەستیکردووە بە قەدەخەکردنی ئاژەڵ لەنێو شارەکەدا.

پۆلیسی هەڵەبجە: بە تۆمەتی بریندارکردنی کارمەندانی شارەوانی دوو خاوەن ئاژەڵ دەستگیرکران

لە هەڵەبجە بەهۆی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵاکراو لەنێو شاردا، ئاڵۆزی لەنێوان چاودێرەکانی شارەوانی و خاوەن ئاژەڵەکان دروستبوو. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج کەس دەرچووە.