Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان02-02-2024

بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساى بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، نووسراو ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان کرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-02-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق نووسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەى دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە بخەنە کارنامەى کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان.
 
کوردە عومەر، جێگرى دووەمى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی 31ـی کانوونى دووەم بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى لیژنەکەیان نووسراوێکیان ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
 
پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکهاتووە؛ یەکەم مادە باسی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات وەک نۆزدەیەمین پارێزگاى عێراق، کە ناوەندى پارێزگاکە شارى هەڵەبجە دەبێت، بەپێی مادەى دووەمیش ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان سنوورى یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکە دیاری دەکات.
 
جێگرى دووەمى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق  گوتى، "بەڵێن دراوە پرۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە."
 
رۆژی 18ـی ئەیلوولى 2023، بڕگەى دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە لە خشتەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دانراو دواتر لادرا و لەو کاتەوە ئەو دەنگدانە نەخراوەتە بەرنامەى کارەوە.
 
بە گوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەکانى هەفتەى داهاتووى پەرلەمانى عێراق، پڕۆژەیاساکە بخرێتە دەنگدانەوە.
 
پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، لە رۆژی 13-03-2023 پەسندکرا، بە نووسراوی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە 14-03-2023 رەوانەی پەرلەمان کرا بۆ ئەوەى پەسند بکرێت.