Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی شنگال؛ وێنە: رووداو

دیمەنێکی گشتیی شنگال؛ وێنە: رووداو

کوردستان02-01-2025

1400 کوردی ئێزدی لە شنگال کراونەتە پۆلیس

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، 1400 پۆلیس لە دانیشتووانی شنگال بۆ ئەو شارە دامەزراون و پرۆسەی دامەزراندنیش بەردەوامە. 

خەلەف شنگالی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی، رۆژی پێنجشەممە 02-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،"لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، تاوەکو ئێستا نزیکەی 1400 کەس بۆ پۆلیسی خۆجێیی قەزای شنگال دامەزراون". 
 
رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 واژۆکرا.
 
هەرێمی کوردستان چەند جارێک رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، بەرپرسانی بەغداش بە کەمتەرخەم دەزانێت.
 
رێککەوتنەکە لایەنی بەڕێوەبردن، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی شنگال لەخۆدەگرێت.
 
بە گوێرەی رێککەوتنە دوو هەزار و 500 پۆلیس لە خەڵکی ناوچەکە بۆ پۆلیسی خۆجێی شنگال دادەمەزرێندرێن.
 
بە گوتەی راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پۆلیسی خۆجێی شنگال پێویستی بە کارمەندی زیاترە بۆ باشتر راییکردنی کاروبارەکانی، پرۆسەی دامەزراندنی پۆلیس لە قەزاکەدا بەردەوام دەبێت.
 
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە دۆخێکی نائاسایی رووی لە شنگال کردووە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەمان.
 
لە تەوەری ئەمنیی رێککەوتنەی شنگالی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووە: 
 
- تەنیا پۆلیسی ناوچەکە و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری بەرپرسیارێتیی ئاسایشی نێو شارۆچکەکە لە ئەستۆ بگرن و، هەموو رێکخراوە چەکدارییەکانی دیکە بۆ دەرەوەی سنووری شارۆچکەی شنگال دوور دەخرێنەوە.
 
- لە رێگەی دامەزراندنی 2500 کەسەوە لە هێزی ئاسایشی ناوخۆدا لایەنی ئاسایشی شارۆچکەکە بەهێز دەکرێت کە لەو هێزەدا دەستەبەریی دادپەروەرانە دەکرێت بۆ بەشداریپێکردنی پەنابەرانی نێو کامپەکان لە خەڵکی شارەکە.
 
- کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شارۆچکەی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەریدا و نابێت رێکخراوەکە و ئەوانەی سەر بەون هیچ رۆڵێکیان لە ناوچەکەدا هەبێت.