%85ـی زەویی گوندی ئەرمشتێ لە سنووری زاخۆ کراون بە باخی هەنار

01-11-2022
یوسف موسا
بازاڕێکی بچووک بۆ ساخکردنەوەی هەناری ئەرمشتێ لەنێو گوندەکە کراوەتەوە
بازاڕێکی بچووک بۆ ساخکردنەوەی هەناری ئەرمشتێ لەنێو گوندەکە کراوەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەناری گوندی ئەرمشتێ لە سنووری زاخۆ نێوبانگێکی باشی هەیە و لە بازاڕیش خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەوەش وایکردووە زیاتر لە 85٪ـی زەویی گوندەکە بکرێتە باخی هەنار.
 
دەرباس رەمەزان، جووتیارێکی گوندی ئەرمشتێیە و دەڵێت، "ئەم هەنارە نزیکەی 100 ساڵە و لە باوک و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە. ئەم گوندە هەنارەکەی زۆر باشە و لە گوندەکانی دیکە باشترە، خاکی ئەم گوندە تایبەت بۆ هەنار زۆر باش و گونجاوە."
 
گوندی ئەرمشتێ دەکەوێتە دەشتی سلێڤانەیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. ئێستا وەرزی رنینی هەنارە و جووتیارانی گوندەکە بەرهەمی هەناری ئەمساڵیان لێدەکەنەوە و هەر لەنێو باخەکان بەشێوەیەکی کاتی هەڵیدەگرن.
 
وەلید محەممەد، فرۆشیار باسی لەوە کرد، "لە مانگی 10 و 11 هەنار لێدەکەینەوە و دەیبەینە کۆگەکان، ئەگەر نەیبەنە ئەم کۆگەیانە، زستان باران لێی دەدات و تێکدەچێت."
 
هەر لە گوندی ئەرمشتێ بازاڕێکی بچووک کراوەتەوە و رێگە نادرێت خەڵكی گوندەکە و دووکاندارانی گوندەکانی نزیکیش جگە لە هەناری ئەرمشتێ، هیچ جۆرێکی دیکەی هەنار بفرۆشن.
 
محەممەد سوفی، کڕیار دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ چەند هاوڕێ و برادەرێک لە شێخانەوە هاتووین بۆ ئێرە و لێرە هەنار دەکڕین."
 
ئاری سوبحی، کڕیارێکی دیکەی هەناری ئەرمشتێیە و باسی لەوە کرد، "لەگەڵ هەندێک هاوڕێم هاتووین کە ئەوان ئەم گوندەیان نەبینیبوو. بەردەکەوێت کە ئەو رێگە دوورە ببڕین و بێین هەناری ئەرمشتێ بکڕین، چونکە زۆر بەتام و بەنێوبانگە."
 
لە گوندەکە 127 باخی هەنار هەیە و 73 جووتیار خاوەندارێتی دەکەن و بەشێک لە جووتیارانی گوندەکە زیاتر لە دوو باخی هەناریان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

بانکی ناوەندی پێداویستییەکانی حەواڵەکردنی پارە بۆ هاووڵاتییانی بیانی دیاریدەکات

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو بەڵگەنامە و پێداویستییانە دیاریدەکات کە پێویستە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو بیانییانەی وەربگرن کاتێک لە عێراقەوە پارە حەواڵە دەکەن. راوێژکارێکی بانکە تایبەتەکانی عێراقیش دەڵێت، "بۆ دڵنیایی زیاترە لە حەواڵەکردنی پارە."