ژنێکی کوردی ئێزدی: ئێسکوپروسکی 15 کەسم لە بەغدان و بیانگەڕێننەوە

01-08-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
شیوەنگێڕان لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی
شیوەنگێڕان لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی
نیشانەکردن کوردی ئێزدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دایکە شەمێ، ژنێکی شنگالە و 33 کەسی کەوتبوونە دەستی داعش، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی جینۆسایدی شنگالدا، لە ماڵەکەی خۆیدا لە کەمپی چەمشکۆ، بە ئامادەبوونی خەڵک، شیوەنی گێڕا و داوای گەڕاندنەوەی ئێسکوپروسکی ئەو کەسانەی دەکات کە براونەتە بەغدا.
 
ماوەی نۆ ساڵە، کەسوکاری قوربانییانی کوردانی ئێزدی، بە شیوەنگێڕان و پرسە، خەمی خۆیان دەردەبڕن و یادی قوربانییەکانیان دەکەنەوە. ماڵباتی دایکە شەمێ کە 33 کەسی کەوتنە دەستی داعش، 17ـیان رزگاریان بووە.
  
شەمێ دیرۆ، کەسوکاری قوربانییان دەڵێ "10 بووک و کچم گەڕانەوە، حەوت، هەشت کوڕ و نەوەکانم گەڕانەوە، 15ـشیان کوژران و ئێسکوپروسکیان لە بەغدایە، رێگەم بدەم ئێسکوپرووسکی جیلان (ـی کچم) بگەڕێنمەوە، ئێسکی کەسەکانم لە بەغدان، هیوادارم هەمووتان کاربکەن تاوەکو ئێسکوپروسکەکانیان بگەڕێننەوە".
 
شیوەنگێڕان لە ماڵی دایکە شەمێ بە گریان و هەڵبەست و چەند بڕگەیەکی دیکە بوو، خەمەکەش تەنیا هی ئەوان نییە، بەڵکو کەسوکار و دراوسێکانیشی هەمان خەمیان هەیە.
 
دایکە خەزاڵ کەسوکاری قوربانییانی کوردی ئێزدییە و دەڵێ "ئەوە بووە نۆ ساڵ، کە چاومان بە کچەکانمان نەکەوتووەتەوە. کچەکانمان لە کەمپی هۆلن، لە دەرەوەی کەمپەکەشن، ئێمە هیوامان بە خوا و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیش هەیە کە کچەکانمان رزگار بکەن، هەر خولەکێک بۆ ئێمە زۆرە."
 
لە سێی ئابی ساڵی 2014 داعش هێرشی کردە سەر دەڤەری شنگال و کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد، هێشتا تەرمی بەشێکیان لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ماون و چارەنووسی بەشێکیشیان نادیارە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.